تراژێدیای بوون و یان هه‌وڵ بۆ گۆڕین به "دیموکراتێک" له تورکیا ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ئه‌ندامێک له ئیتنیکێکی زۆر بچووک بیت. من بیر له‌وه ناکه‌مه‌وه که له دیموکراسییه به‌ناو "پێشکه‌وتووه‌کان" زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا، به تایبه‌ت له‌م ڕۆژانه، دیموکراته ته‌واوه‌کان پێکیده‌هێنن، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌کوو ئێمه، ئه‌م کێشه‌یه زۆر گه‌وره‌تره.
ماوه‌یه‌که که هه‌ژموونی سیکۆلار، ماف و ئازادی زۆرینه‌ی موحافیزه‌کار له‌به‌رچاو ناگرێت و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له دیموکراته‌کان که له مافی موحافیزه‌کاران (وه‌کوو چاره‌سه‌رکردنی قه‌ده‌غه‌بوونی حیجاب بۆ خوێندکاران) به‌رگری ده‌که‌ن ناوی "پشتیوانانی دوژمنانی سیکۆلاریزم" ده‌نێن. دواتر له کاتێک که ئیسلامگه‌رایانی پێشوو له‌ژێر ناوی "دیموکراتی موحافیزه‌کار" به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، ئاشکرا بوو که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه دیکتاتۆرییه‌تی موحافیزهکاره. له‌ژێر حکوومه‌تی ئه‌وان، له کاتێک که دیموکراته‌کان له سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت، "که‌ماڵیسته شاردراوه‌کان"، ئه‌ندامانی "بلیمه‌تی نامۆ" و له باشترین حاڵه‌ت "نادیموکرات" ناویان لێده‌نرا. وه‌کوو لایه‌نگرانی مافی کورده‌کان، دیموکراته‌کانیش له سه‌رجه‌م خوله‌کان و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌خوازان به خه‌یانه‌ت تۆمه‌تبار کراون. به‌م حاڵه‌شه‌وه، پێکهاته‌ی سیاسی کورد سه‌لماندی که سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیردرێت و به هه‌مان ڕاده تاقه‌تێکی که‌می هه‌یه.
کرانه‌وه‌ی پرسی کورد له ساڵی 2013 له ماوه‌یه‌کی بچووکی خۆشحاڵ که‌ره‌وه بۆ باسکردن له‌باره‌ی سیاسه‌تی کورده‌کان بوو، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ده‌ستپێکردنی پێکدادانه‌کانی 7ی جوونی 2015 به شێوه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر ڕاگیردرا. له‌و کاته‌دا، ده‌وڵه‌تی تورکیا و سیاسه‌توانانی کورد و ڕێبه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) هه‌ریه‌کیان ئه‌وی دیکه‌یان به ده‌ستپێکردنی ئه‌و پێکدادانه تۆمه‌تبار کرد. مومکینه کووده‌تای 15ی جووڵای هه‌وڵێک بۆ ئاگربڕ و کردنه‌وه‌ی ڕێگای دانوستانه‌کان بووبێت.
له ڕاستیدا پارتی داد و گه‌شه به تاوانبار زانینی گولنیستهکان له سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌کان له‌باره‌ی سیاسه‌تی کوردی، مه‌یلی خۆی بۆ ده‌ستپێکردنێکی نوێ نیشان داوه. به‌م حاڵه‌شه‌وه په‌که‌که به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشه‌کان هێشتاکه به سیاسه‌تی دژبه‌رانه‌ی خۆی درێژه ده‌دات. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له دیموکراته‌کانی تورکیا هه‌یه که "به‌ره‌یه‌کی دیموکراسی" دروست بکه‌ن و به‌رگری له مافی کورده‌کان ئه‌نجام بده‌ن و له ئه‌گه‌رێکدا که نه‌توانن ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن به "ته‌سلیم بوون له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت" و توانا نه‌بوون تۆمه‌تبار ده‌کرێن و یان ناوی که‌ماڵیسته شاردراوه‌کان ده‌خرێته پاڵیان. له ڕاستیدا، هێرشی کورده‌کان ته‌نیا ڕابوونی ناسیۆنالیزم و پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری تاڵی به‌دواوه ده‌بێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر دروست کردنی که‌ش بۆ دیموکراته‌کان و سیاسه‌ته دیموکراتیکه‌کان نییه.
سیاسه‌توانانی کورد ئه‌وه‌نده خوویان به پشتیوانی بێ مه‌رجی دیموکراته چه‌پڕه‌وه‌کان گرتووه که ناتوانن ئه‌و ڕاستییه ببینن که ناکرێ له شه‌ڕێکی چریکی و هێرشێکی چه‌کدارانه که ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی سڤیل ده‌کوژێت، له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی به‌رگری بکرێت. من له‌وباره‌وه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که کورده‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که باسکردن و ته‌نانه‌ت داواکاری سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن. من له‌لایه‌کی دیکه‌وه له نێوان که‌سانێکدا بووم که پشتیوانی دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ن و هێشتاکه بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌و دانوستانانه پێویسته، به‌ڵام که‌سێک که له ڕاستیدا باوه‌ڕی به شێوازه‌کانی دیموکراتیک هه‌یه ناتوانێت لایه‌نگری ستراتژی شۆڕش و به‌ره‌نگاری چه‌کدارانه‌ی کورده‌کان بێت.
جگه له‌مه، وێده‌چێت که پێکهاته‌ی سیاسی کورد به هاوڕێتی لقی سه‌ربازی ئه‌وه واتا په‌که‌که یه‌که‌مایه‌تی ئامانجه ناوچه‌ییه‌کانی خۆی به تایبه‌ت له سووریا ده‌ستپێکردووه و خه‌ریکی دروست کردنی ستراتژی خۆی به‌پێی ئه‌و ئامانجه‌یه. ئه‌و بابه‌ته شیاوی تێگه‌یشتنه که کورده‌کان نیگه‌رانی چاره‌نووسی کورده‌کانی دیکه له ناوچه و به تایبه‌ت له سووریا بن، به‌ڵام ناکرێ له تورکیا له دیموکراتێک ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ت ببێت که خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته کوردییه‌کان له سووریا و یان له ناوچه یه‌کبخات. ئێمه له ئه‌گه‌رێکدا که بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێمه فیرقه‌یی، ته‌ڤل خوازی یان پان تورکین له‌گه‌ڵ ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ین به‌ڵام له ستراتژییه سیاسی/ سه‌ربازییه کوردییه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه پان کوردییه‌کان وه‌کوو به‌شێک له سیاسه‌ته دیموکراتیکه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ین. ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له شه‌ڕی سووریا له‌لایه‌که‌وه و موحاسیباته ناوچه‌ییه‌کانی کورد له‌لایه‌کی دیکه‌وه دیموکراته‌کانی تورکیای له بارودۆخێکی دژوار داناوه. له ئێمه وه‌کوو دیموکراته چه‌پڕه‌وه‌کان ئه‌و چاوه‌ڕوانییه هه‌یه که له‌ژێر ناوی سیاسه‌ته دیموکراتیکه‌کان ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی خۆمان ده‌رببڕین به‌ڵام هاوکات ده‌بێ هه‌مدیسان له‌ژێر ناوی "سیاسه‌تی دیموکراتیک" به بێ هیچ جۆره ڕه‌خنه‌گرتنێک پشتیوانی له سیاسه‌تی ناوچه‌یی کورده‌کان بکه‌ین. جگه له‌وه هیچ که‌س له ترسی به‌جێهێشتن له نێوان دیموکراته چه‌پڕه‌وه‌کان و ڕووناکبیران له‌لایه‌که‌وه و نیگه‌رانی گۆڕین به گاڵته‌جاڕی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستان و هێزه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ناوێرێت به‌و پێگه سیاسییه نامه‌نتیقی و جێگه‌ی تاقه‌ت نه‌هێنانه ئاماژه بکات.
به‌پێی ئه‌م بارودۆخه، هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ی که له‌و وڵاته دیموکراتێکی ڕاسته‌قینه بیت زۆر دژوار و ته‌نانه‌ت نامومکینه....
کۆتایی کورتە نامە/310